Elŝuti PDF-on
Reiri al la rakontolisto

تۆڵەستاندنەوەی رێنیشانده‌ری هه‌نگوین La venĝo de la mielgvida birdo

Verkita de Zulu folktale

Ilustrita de Wiehan de Jager

Tradukita de Agri Afshin

Lingvo kurda (sorani)

Nivelo 4-a nivelo

Laŭtlegi la tutan rakonton Sonregistraĵo por tiu ĉi rakonto ankoraŭ mankas.


ئەم چیرۆكە باس لە، نگێده، باڵنده‌ی ڕێنیشانده‌ری هه‌نگوین، و پیاوێكی چاوچنۆك دەكات بە ناوی گینگیلە. جارێكیان كە گینگیلە چووبووە دەرەوە بۆ راو كردن، گوێی لە دەنگی نگێده بوو كە بانگی دەكرد. گینگیلە كاتێ بیری لە هەنگوین دەكردەوە ده‌می ئاوی کرد. ئەو راوەستا و بە سه‌رنجه‌وه گوێی راگرت و ئەوەندە گەڕا تا باڵندەكەی لەسەر لقی دارێك لەسەر سەریەوە دیتەوە. جیك، جیك، جیك، باڵندە بچکۆڵه‌که‌ دەیجریواند، كاتێك لە سەر ئەم دار بۆ ئەو دار دەفڕی. به جیك، جیك، جیك، بانگی دەكرد و ناوه‌، ناو رادەوەستا بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە كە گینگیلە بە دوایدا دێت

Jen la historio de Ngede, la Mielgvida Birdo, kaj avida junulo nomata Gingile. Unun tagon dum Gingile estis ĉasanta li aŭdis la vokon de Ngede. La buŝo de Gingile komencis akvumi pro la penso pri mielo. Li haltis kaj aŭskultis atente, serĉante ĝis li vidis la birdon en la branĉoj super sia kapo. “Ĉitik-ĉitik-ĉitik”, krakis la birdeto, dum li flugis al la sekva arbo, kaj la sekva. “Ĉitik, ĉitik, ĉitik”, li vokis, haltante de tempo al tempo por esti certa, ke Gingile sekvas.


دوای نیو كاتژمێر، ئەوان گەیشتنە لای دارهەنجیرێكی خۆڕسکی گەورە. نگێده زۆر سەرشێتانە لەسەر لقه‌کانی داره‌که دەفڕی. دواتر لەسەر لقێک گیرسایەوە و سەری بۆ لای گینگیلە سوڕاند و وەك ئەوەی پێی بڵێ: “ئەوەتا! ئێستا وەرە ئێرە! بۆچی هێنده‌ت پێچوو؟” گینگیلە هیچ مێشهەنگوینێكی لە خوارەوەی داره‌که نەبینی، بەڵام باوەڕی بە نگێده كرد.

Post duonhoro ili atingis grandan sovaĝan figarbon. Ngede freneze saltetis inter la branĉoj. Li tiam staris sur unu branĉo kaj klinis sian kapon al Gingile kvazaŭ dirante, “Jen ĝi! Venu nun! Kio okupas vin tiom longe?” Gingile ne povis vidi iujn abelojn de sub la arbo, sed li fidis Ngede.


دوایی گینگیلە ڕمه‌که‌ی لە له ژێر داره‌که داناو هێندێک چیلكەی وشكی كۆ كردەوە و ئاگرێكی بچووكی كردەوە. كاتێ ئاگرەكە خۆش بوو، لقه‌ دارێكی وشكی درێژی خستە ناوه‌ندی ئاگرەكە. ئەو دارە بەوە ناسراو بوو كە له کاتی سووتاندا دووکه‌ڵی زۆر دەكات. ئەو سه‌رێکی لقه دڕێژه‌که‌ی به ددانی گرت و به داره‌که‌وه هه‌ڵگه‌ڕا.

Do Gingile demetis sian ĉaslancon sub la arbon, kunigis kelkajn sekajn branĉetojn kaj faris fajreton. Kiam la fajro bone brulis, li metis longan sekan bastonon en la koron de la fajro. Ĉi tiu ligno estis speciale konata fari multon da fumo dum ĝi brulis. Li komencis grimpi, tenante la malvarmetan finon de la fumanta bastono en siaj dentoj.


خه‌ریک بوو گوێ بیستی دەنگی ویزە ویزی مێشهەنگوینەكانی بێت. ئەوان له کونێکه‌وه له قه‌دی داره‌که‌‌وه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه‌و ده‌چوونه‌وه ژووری شانه‌که‌یان. كاتێ گینگیلە گەیشتە سەر شانە هەنگوینەكە، داره‌ دووکه‌ڵاویه‌که‌ی خسته ناو شانه‌که. به سه‌ره سووتاوه‌که‌،مێشه‌کان زۆر تووڕە بوون وهاتنه‌ ده‌ره‌و و په‌لاماریان دا. ئەوان پێش ئه‌وه‌ی له ترسی دووکه‌ڵکه ڕا بکه‌ن، به گینگیله‌یان وه‌دا و ئازارێکی زۆریان پێگه‌گیاند.

Baldaŭ li aŭdis la laŭtan zumadon de la okupataj abeloj. Ili eniris kaj eliris el kavaĵo en la arbotrunko – sia abelujo. Kiam Gingile atingis la abelujon, li puŝis la fumantan finon de la bastono en la kavon. La abeloj elflugis, koleraj kaj kruelaj. Ili forflugis pro la fumon – sed ne antaŭ ol ili donis al Gingile dolorajn pikilojn!


کاتێک مێشهەنگوینەكان چوونە دەرەوە، گینگیلە دەستی خستە ناو شانه هه‌نگوینه‌که‌. ئەو شانەیەكی گەورەی هەنگوین كە شیلەی لێ دەتكا و پڕ بوو لە مێشهەنگوینی بچووك، هێنایە دەرێ. ئەو زۆر بە ئەسپایی شانەكەی خستە ناو توورەکەکەی سەر شانی. دواتر له دارەكه هاتە خوارەوە.

Kiam la abeloj estis ekstere, Gingile puŝis siajn manojn en la neston. Li elprenis manplenojn da la peza mielĉelaro, gutanta per riĉa mielo kaj plena de dikaj, blankaj larvoj. Li metis la vaksaĵon zorge en la saketon, kiun li portis sur sian ŝultron, kaj komencis grimpi suben laŭ la arbo.


نگێده زۆر بە تامەزرۆییەوە سەیری كارەكانی گینگیلەی دەكرد. ئەو چاوەڕێی ئەوەی دەكرد كە گینگیلە پارچه‌‌یه‌ک هەنگوینی گه‌وره‌ وەكو پاداش بداته‌ ڕێنیشانده‌ری هه‌نگوین. نگێده بەخێرایی لەم لق بۆ ئەو لق دەفڕی، و وردە وردە لەسەر عەرزەکە نیشتەوە. لە كۆتاییدا گینگیلە لە داره‌که هاتە خوارێ. نگێده لەسەر بەردێكی گەورە لە نزیك كوڕەكە چاوەڕێی پاداشتەكەی كرد.

Ngede fervore spektis ĉion, kion Gingile faris. Li atendis, ke li lasu dikan pecon de mielĉelaro kiel dankoferon al la Mielgvidisto. Ngede flirtis de branĉo al branĉo, pli kaj pli proksime al la tero. Fine Gingile atingis la fundon de la arbo. Ngede sidis sur rokon proksime al la knabo kaj atendis sian rekompencon.


بەڵام گینگیلە ئاگرەكەی كووژاندەوە، ڕمه‌که‌ی هەڵگرت و بەرەو ماڵ وەڕێكەوت و هیچ گوێی نه‌دا نگێده. نگێده بە تووڕەییەوە هاواری کرد: “سه‌رکه‌وتن، سه‌رکه‌وتن” گینگیلە راوەستا و چاوی لە باڵندەكە كرد و پێكەنی: “تۆ كەمێك هەنگوینت دەوێ هاوڕێی من؟ وانیه! بەڵام من بۆ خۆم هەموو كارەكانم كرد و مێشهەنگوینەكانیش ئەو هەمووەیان پێوە دام. بۆ دەبێ ئەم هەنگوینە بەتامە لەگەڵ تۆدا بەش بكەم؟” نگێده زۆر تووڕە بوو! ئەمە هەڵسوکەوتێکی باش نەبوو كە لەگەڵ ئەوی كرد! بەڵام نگێده تۆڵه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه.

Gingile estingis la fajron, prenis sian lancon kaj ekmarŝis hejmen, ignorante la birdon. Ngede kolere vokis, “VIC-torr! VIC-torrr!” Gingile haltis, fiksrigardis la birdeton kaj laŭte ridis. “Vi volas iom da mielo, ĉu ne, mia amiko? Ha! Sed mi faris la tutan laboron kaj ricevis ĉiujn de la pikojn. Kial mi dividu iun el ĉi tiu dolĉa mielo kun vi?” Poste li ekiris. Ngede furiozis! Ĉi tio ne estis maniero trakti lin! Sed li venĝos.


پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک، رۆژێكیان، دووبارە گینگیلە گوێی لە دەنگی نگێده بوو كە بانگی دەكرد. ئەو هەنگوینە بەتامەکەی بە بیر هاتەوە و جارێكی دیكە بە خۆشحاڵییەوە شوێن باڵندەكە كەوت. نگێده بە درێژایی دارستانەكە رێگەی بە گینگیلە نیشان دەدا، تا ئەوەی بۆ پشوودان لەسەر دارێكی گەورەی “ئاكاسیا” نیشتەوە. گینگیلە بیری كردەوە، “ئه‌ها”، شانە هەنگوینەكە دەبێ له‌ ناو ئه‌داره‌ دابێ ئەو بە خێرایی ئاگرێكی بچووکی كردەوە و چۆ سه‌رداره‌که، لقه‌ داره دووکه‌ڵاویه‌که‌شی بە ددانی گرتبوو. نگێداش هه‌ڵنیشت بوو و چاوڕێی ده‌رکرد.

Unun tagon plurajn semajnojn poste Gingile denove aŭdis la mielan vokon de Ngede. Li memoris la bongustan mielon, kaj fervore sekvis la birdon denove. Post gvidado de Gingile laŭ la arbara rando, Ngede haltis por ripozi en granda ombrela dornarbo. “Ahh,” pensis Gingile. “La abelujo devas esti en ĉi tiu arbo.” Li rapide faris sian malgrandan fajron kaj komencis grimpi, la fumanta branĉo en liaj dentoj. Ngede sidis kaj rigardis.


گینگیلە بەسەر كەوت، پێی سەیر بوو كە بۆچی هیچ دەنگی وزە وزی مێشەكان نایەت. لەبەر خۆیەوە بیری دەكردەوە، “لەوانەیە شانە هەنگوینەكە لەناو قوڵایی قەدی داره‌که‌ بێت.” ئەو بەسەر كەوت بۆ سەر لقێكی دیكە، بەڵام لە جیاتی شانەی مێشهەنگ، دەموچاوی پڵینگێكی بینی! پڵینگەكە زۆر تووڕە بوو، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له ناکاو له خه‌ویان هه‌ستاند. چاوەكانی نوقاندن و زاری کرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ددانه زۆر درێژ و تیژه‌کانی نیشان دات.

Gingile grimpis, miranta kial li ne aŭdis la kutiman zumadon. “Eble la abelujo estas profunde en la arbo,” li pensis al si. Li tiris sin supren laŭ alia branĉo. Sed anstataŭ la abelujo, li fiksrigardis la vizaĝon de leopardo! Leopardo tre koleris pro la kruda interrompo de sia dormo. Ŝi duonfermis la okulojn kaj malfermis la buŝon por malkaŝi siajn tre grandajn kaj tre akrajn dentojn.


بەر لەوەی پڵینگەكە زیان بە گینگیلە بگەیەنێ، ئەو بە خێرای رای كرد و لەسەر داره‌که هاتە خوارەوە. لەبەر په‌له‌ کردن له سه‌ر لقی داره‌که پێی خزی و به توندی که‌وته‌ خوارێ و گوێزینگی پێی له جێ چوو. بە هەموو توانایەوە بە شەلە شەل بۆی دەرچوو. بەختی باشی هه‌بوو که، پڵینگەكە زۆر خەواڵو بوو، بۆیە شوێنی نەكەوت. نگێده، ڕێنیشانده‌ری هه‌نگوین، تۆڵەی خۆی كردەوە. گینگیلەش وانەیەكی چاكی وەرگرت.

Antaŭ ol Leopardo povis ĵeti sin al Gingile, li rapidis suben laŭ la arbo. Pro hasto, li maltrafis branĉon, kaj alteriĝis peze sur la teron tordante sian maleolon. Li marŝis kiel eble plej rapide. Feliĉe por li, Leopardo ankoraŭ estis tro dormema por postkuri lin. Ngede, la Mielgvidisto, venĝis sin. Kaj Gingile lernis sian lecionon.


لەبەر ئەوە، کاتێک منداڵەكانی گینگیلە گوێیان له چیرۆكی نگێده ده‌بێ زۆر ڕێز له‌و باڵنده بچکۆڵه ده‌گرن. هەر كاتێ هەنگوین هەڵ دەگرنەوە، هەوڵ دەدەن زۆرترین بەشی شانە هەنگوینەكە بدەن بە ڕێنیشانده‌ری هه‌نگوین.

Kaj do, kiam la infanoj de Gingile aŭdas la historion de Ngede, ili respektas la birdeton. Kiam ajn ili rikoltas mielon, ili certe lasas la plej grandan parton de la mielĉelaro por Mielgvidisto.


Verkita de: Zulu folktale
Ilustrita de: Wiehan de Jager
Tradukita de: Agri Afshin
Lingvo: kurda (sorani)
Nivelo: 4-a nivelo
Fonto: The Honeyguide's revenge el la Afrika Rakontolibro
Krea Komunaĵo Permesilo
Ĉi tiu verko estas disponebla laŭ la permesilo Krea Komunaĵo Atribuite 3.0 Tutmonda.
Opcioj
Reiri al la rakontolisto Elŝuti PDF-on